ڕژیم توڕه‌یه له ئازادکردنی سه‌رۆکی پژاک
له به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستنه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان حاجی ئه‌حمه‌دی و، ئازادکردنی له لایه‌ن ئاڵمانه‌وه، ڕژێمی ئێران توڕه‌یی خۆی زیادتر نیشان ده‌دات .سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مه‌جلیسی ئێران و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کاری ده‌ره‌وه، عه‌لائه‌ددین بروجه‌ردی دوای دیدار له گه‌ڵ باڵوێزی ئاڵمان له تاران، له لێدوانێکدا ووتی: بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له باره‌ی ئازادکردنی عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ربڕین، ئێمه باڵوێزی ئاڵمانمان له تاران بانگهێشتی پارله‌مان کرد.
بروجه‌ردی به‌بیری هێنایه‌وه ئه‌وان بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ژاک حاجی ئه‌حمه‌دی، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا که‌وتوونه هه‌وڵدان. به نکۆڵیکردن له سه‌دان چالاکی سیاسیی کورد، که له زیندانه‌کانی ڕژێمه‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌ی هۆڤانه و سزای له‌سێداره‌دان ده‌بنه‌وه، بروجه‌ردی ووتی: هه‌ر چه‌نده ئاڵمان ئه‌و بابه‌ته به هاووڵاتیبوونی حاجی ئه‌حمه‌دی له ئاڵمانه‌وه گرێ ده‌دا، بێواتایه که ڕێ به‌و که‌سانه بدات به سه‌ربه‌ستی له ئه‌ورووپا بگه‌ڕێن. که‌سانی تیرۆریست له کوێی جیهان ده‌بن با ببن، ده‌بێ له به‌ر تاوانه‌کانیان سزا بدرێن. ووته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مه‌هماپه‌ره‌ستیش، گرتن و ئازادکردنی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی، وه‌کوو سێناریۆ و یارییه‌ک به ناو کرد، ئازادکردنی ئه‌وی ڕه‌خنه کرد و، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌وان له باره‌ی سه‌رۆکی په‌ژاکدا، گه‌لێک به‌ڵگه‌یان ڕاده‌ستی ئه‌وروپا کردووه.

















